لە هەفتەیەکدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار دادەبەزێت

شەیری بکە لە:
لە هەفتەیەکدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار دادەبەزێت

د.مستەفا حەسەن، پێشکەشکاری ئابووری ئاڤا

ئاڤا میدیا

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دابەزی، شارەزایانی بوارەکەش پێیانوایە کە دەستیگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا لەلایەن ئەمریکاوە، کاریگەری زیاتری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕینگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ماوەی یەک هەفتەدا ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار و مسقاڵ زێڕیش 22 هەزار دینار دابەزیووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: د.مستەفا حەسەن، پێشکەشکاری ئابووری ئاڤا وتی: بەهۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا دادەبەزێت، لەبەرئەوەی ئەمریکا بەبێ زیانی ئابووری مادۆری دەستگیرکرد، چاوەڕوان دەکرێت کە سبەی دووشەممە کاریگەریەکانی ئەو هەنگاوە دەربکەوێت، بەڵام دابەزینەکەی نرخی زێڕ کاتی دەبێت.

 

زانیاری زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم جۆرەیە:

 

ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و 333 دۆلارە

 

مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 933 هەزار دینار

 

مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 890 هەزار دینارە

 

مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 763 هەزار دینارە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ