دوای بەدواداچوونی ئاڤا ڕێگای ناحیەی کانیە ڕەش و بەرمیزە لە بەفر پاک دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دوای بەدواداچوونی ئاڤا ڕێگای ناحیەی کانیە ڕەش و بەرمیزە لە بەفر پاک دەکرێتەوە

دیمەنی بەفربارین لە سنووری سۆران

ئاڤا نیوز

دوای بەدواداچوونی ئاڤا، ڕێگای ناحیەی کانیە ڕەش و بەرمیزە لە قەزای سیدەکان پاک دەکرێتەوە و ئەو 35 هاونیشتمانیەی بەفر ڕێگای لێ گرتبوون توانرا ڕزگار بکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، هاونیشتمانییەکی ناحیەی کانی ڕەش پەیوەندی بە ئاڤاوە کرد و وتی، ماوەی چوار ڕۆژە بەفر ڕێگای هاتوچۆی لێ داخستووین و داوای کرد دەنگیان بگەیەنین، ئاڤا بەدواداچوونی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەم حاڵەتە ئاگادار کردەوە.

بەدواداچوونی ئاڤا: ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا شۆفڵ گەیشتە ناحیەی كانیە ڕەش و بەرمیزە، دەستدەكرێت بە خاوێنكردنەوەی گشت رێگاكانی نێو سەنتەری ناحیە و ئەو کەسانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو ڕزگار کراون.

لەلایەکی دیکەوە: کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگری شارستانی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ چوار تیم بەڕێگاوەین بۆ کردنەوەی ڕێگای 15 گوندی سنووری ناحیەی کانیە ڕەش و بەرمیزە، ئەمشەو ڕێگای هەموو گوندەکان دەکەینەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ