بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟

شەیری بکە لە:
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟

دیمەنی پڕژاندنی خوێ لەڕێگای بەفر و سەهۆڵبەندان

ئاڤا نیوز

خوێ ماددەیەکە توانای تواندنەوەی بەفری هەیە، بۆیە بەو ڕێگایانە دەپڕژێنرێت کە بەهۆی بەفربارین و نزمی پلەی گەرماوە دەیبەستێت.

وێنە گەورەکە: بەکارهێنانی خوێ وەک ماددەیەکی کیمیاوی بۆ تواندنەوەی بەفر و سەهۆڵ، پرۆسەیەکی زانستییە، بۆیە بەمەبەستی سەلامەتی ڕێگاکان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لەو ناوچانەی بەفری لێدەبارێت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕێگاوبان، خوێ لەسەر ڕێگاکان دەپرژێنرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە ئاڤای گوت: تەنیا لەو چەند شەپۆڵەی بەفربارینی مانگی 12، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جگە لە قەزای مێرگەسۆر، زیاتر لە 80 تۆن خوێ لەو ڕێگایانە پرژێنراوە کە شوێنەکانیان بەرزی و نزمی تێدایە و پلەکانی گەرما دادەبەزن، بەتایبەت ڕێگای چۆمان – حاجی ئۆمەران، بەوپێیەی ڕێگایەکی پێچاوپێچە و بەفری زۆر لێدەبارێت.

زانیاریی زیاتر: جۆری ئەو خوێیەی بەکاردێت بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی ڕێگاکان، جیاوازە لەو خوێیەی بۆ خواردن بەکاردەهێنرێت، خوێی ئاسایی خواردن تا پلەی گەرمی -9 پلەی سیلیزی کاریگەرە، ئەگەر پلەی گەرمی لەوە نزمتر بێت، جۆرە خوێیەکی جیاواز وەک کلۆریدی کالسیۆم بەکاردەهێنرێت کە دەتوانێت تا پلەی گەرمی -30 پلەی سیلیزی کار بکات و بەفر بتوێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەش دەبێت بەپێی پێویست بڕی خوێ بۆ تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاربهێنرێت، چونکە بەکارهێنانی بڕی زیاتر لە پێویست، کاریگەری دەکاتەسەر پێکهاتەی قیڕەکە و تێکی دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ