گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە، پلەکانی گەرما دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی تێکەڵەیەک لە بەفر و باران و کڕێوە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین لە دەریای سپییەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و زیاتر لە ناوچەشاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرمان نزم دەبنەوە و تەمو مژ و بەستەڵک و شەختە دروست دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەدوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک باران و بەفردەبارێت، دواتر دەگاتە سنووری ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین، لە درەنگانی شەودا کاریگەرییەکەی دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێر، هاوکات کاریگەریی شەپۆلەکە تاوەکو 02-01-2026 بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پێشبینییەکانی کەش و هەوای کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی تێکەڵەیەک لە بەفر و باران و کڕێوە دەبێت، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیش شەپۆلەکە لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە چڕتر دەبێتەوە، بەڵام لە دهۆک ئاستی شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەم بارستە هەوا ساردەوە، شەختە و بەستن لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری هەندێک لە شارەکان دروست دەبێت، داوا لە شوفێران دەکرێت لە کاتی هاتووچۆدا ئاگادار بن و بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی دەرەوە نەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرج و ڕێکارەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر حەماس نەمێنێت حکومەتی نوێ لەغەززە پێکدێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزە لە زێڕی دا؛ مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 دابەزی بۆ 870 هەزار دینار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرج و ڕێکارەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: ئەگەر حەماس نەمێنێت حکومەتی نوێ لەغەززە پێکدێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە


