گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن

شەیری بکە لە:
گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن

وێنەی گەردوون

ئاڤا نیوز


نوێترین توێژینەوە گەردوونناسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەردوون قۆناغی زێڕینی تەمەنی خۆی تێپەڕاندووە و خەریکە بەرەو ساردبوونەوە و خانەنشینی دەچێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: فەلەکناسان لە دوو دەیەی ڕابردوودا تێبینییان کردووە کە ڕێژەی لەدایکبوونی ئەستێرە نوێیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و لەناوچوونی ئەستێرەکانیش بەردەوامە. هەرچەندە هێشتا ژمارەی ئەستێرەکان لە گەردووندا خەیاڵییە (نزیکەی یەک سپتیلیۆن ئەستێرە هەن - واتە ژمارە 1 و 24 سفری لەبەردەم بێت)، بەڵام کارگەی دروستکردنی ئەستێرەکان خەریکە دەوەستێت.

 

زانیاریی زیاتر: زانایان دەڵێن: تەمەنی ئێستای گەردوون نزیکەی 13.8 ملیار ساڵە. لوتکەی گەشە و دروستبوونی ئەستێرەکان نزیکەی 10 ملیار ساڵ لەمەوبەر بووە، کە بە قۆناغی "نیوەڕۆی گەردوونی" دەناسرێت. لەو سەردەمەدا گەلەئەستێرەکان بە خێراییەکی بێوێنە تۆپەڵە گازیان بۆ ئەستێرە دەگۆڕی، بەڵام ئێستا ئەو وزەیە لە پاشەکشەدایە.

 

ئەمەش بزانە: دیڤید سۆبرا، توێژینەوەیەکی  کە لە پێگەی Subaru Telescope بڵاو کراوەتەوە و دەڵێت: ئێمە لە گەردوونێکدا دەژین کە ئەستێرە پیرەکان تێیدا باڵادەستن. بەپێی ئامارەکان 95٪ـی ئەو ئەستێرانەی کە بڕیارە لە مێژووی گەردووندا دروست ببن، پێشتر لەدایکبوون و تەنیا 5٪ـی وزە و گازی گەردوون ماوە بۆ ئەوەی ئەستێرەی نوێی لێ دروست بێت.

 

ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: گەردوون وەک شارێکی لێهاتووە کە چیتر باڵەخانەی نوێی تێدا دروست ناکرێت و تەنیا باڵەخانە کۆنەکان تێیدا ماونەتەوە. تەنانەت خۆرەتاو بە ئارامیی خامۆش دەبێت. هەرچەندە ئەم پرۆسەیە ملیاران ساڵی دیکەی دەوێت، بەڵام زانست پێمان دەڵێت کە گەردوونیش ڕۆژێک دێت تیشک و گەرمییەکەی لەدەست دەدات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ