عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای مانەوەی 11 ڕۆژ لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینە، بەهۆی جەلتەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: بەرەبەیانیی ئەمرۆ 27-12-2025، عومڕەکارێکی کورد بەناوی "سەرگوڵ عەبدوڵڵا حەمەکەریم " لە شاری مەدینەی وڵاتی سعوودیە گیانی لەدەست دا، ئەمەش دوای ئەوە ئەو عومرەکارە 11 ڕۆژ پێش ئێستا جەلتەی مێشک لێی دا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری مایەوە.

 

زانیاریی زیاتر: عومرەکارەکە، خەڵکی پارێزگای سلێمانییە، ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (79) ساڵییه‌وه‌ بووه، ‌ بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.

 

باکگراوند: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا ئەمە چواردەهەمین عومرەکاری کوردە لە وڵاتی سعوودیە کۆچی دوایی بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ