شێخ دارا پێشبینییەکانی کەشوهەوا باس دەکات
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، ئەمشەو بەفربارین دەگاتە سەنتەری شارەکان. هاوکات، شێخ دارا دەڵێت، ئەم شەپۆلە، دوایین شەپۆلی بارانبارینی ساڵی 2025 دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەكە: شەپۆلێكی چڕی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیون، شەپۆلەكە تاوەكوو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، پێنجەم شەپۆلە و دوایین شەپۆلیش دەبێت لە ساڵی 2025. دەشڵێت هەر پێ بنێینە ساڵی نوێ، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.
-شێخ دارا ئاماژە دەکات بەوەی، ئەمساڵ بۆ هەرێمی کوردستان، ساڵێکی سارد و سەخت دەبێت کە ساردییەکەی 50 ساڵ پێش ئێستا گەڕاوەتەوە.
-باس لەوەش دەکات، ئەگەر هەیە بەفربارین بۆ ئەمشەو یان تاوەکوو ڕۆژی سێشەممە بۆ ناو سەنتەرەکانی شار و شارۆچکەکانیش دابەزێتە خوارەوە، بە تایبەتی لە سەنتەری شاری دهۆک. وتیشی بە دڵنیاییەوە لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و ئەگەر هەیە لە سەنتەری شاری هەولێر و کەرکووکیش بەفر ببارێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم شەپۆلەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە زۆربەی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا باران و بەفر دەبارێت، لە زۆر شوێنیشدا بەفر بە سەختی دەبارێت و ئاستەنگیی هاتووچۆی دروست کردووە، بە تایبەت لە ناوچەکانی "وەرتێ، کێلێ، دەوروبەری پێنجوێن، ناوچەکانی پشدەر و بادینان".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، پلەکانی گەرمای ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ 17 و 18 پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزێت ئەم گۆڕانکارییە 50 ساڵ پێش ئێستا ڕووی نەداوە، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەر هەیە تا 24 پلەی ژێر سفری سیلیزی دابەزێت، هەروەها لەم شەپۆلەدا "شەختە، ڕەهێلە، بەستەلۆک، تەم و مژ" دروست دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ساڵی 2025 نزیکەی ملیارێک و نیو بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی کشتوکاڵی زستانەی ڕاگەیاند
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری باڵەكایەتی بەفر ئاستەنگیی هاتووچۆی دروست كردووە
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمە فریاگوزارییەکان لە هەولێر کەوتنە ئامادەباشییەوە
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پێنج ناوچەی كوردستان پلەكانی گەرما 10 پلە دەچێتە ژێر سفر
- ژینگە
- 25 کانوونی یەکەم
هەڵمەتی چاندنی نیو ملیۆن دار بۆ سەوزکردنی دهۆک جێبەجێ دەکرێت





