لویس ساكۆ لەبارەی بەکارهێنانی دەستەواژەی "ئاسایی کردنەوە" نامەیەک بۆ سەدر دەنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

لویس ساکۆ سەرۆکی پاتریاکی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق و جیهان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پاتریاکی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق و جیهان، پەیامێک ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە دەکات و لە پەیامەکەیدا خەمباریی خۆی دەربڕی لەوەی قسەکانی لە میانی وتارەکەیدا لە جەژنی لەدایکبوون لە بەغدا، لە چوارچێوەی خۆی دەرهێنراون. جەختی لەوەش کردەوە کە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەکارهێنانی دەستەواژەی "ئەلتەتبیع" لەلایەن كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە ڕێوڕەسمی جەژنی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
پەیامی فەرمی: لە پەیامێکەیەدا بۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، کاردیناڵ لویس ڕوفائیل ساكۆ، سەرۆکی پاتریاکی کلدانی کاسۆلیکی، خەمباریی خۆی دەربڕێت لەوەی قسەکانی لە جەژنی لەدایکبوون لە بەغدا، لە چوارچێوەی خۆی دەرهێنراون.
زانیاریی زیاتر: ساكۆ لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: دەمەوێت بۆ جەنابتان و تەواوی گەلی عێراقی دوپاتی بکەمەوە کە من بە هیچ شێوەیەک ئاماژەم بە هیچ جۆرە ئاساییکردنەوەیەکی سیاسی لەگەڵ ئیسرائیل نەکردووە، چونکە بە تەواوی درک بە هەستیاریی ئەم بابەتە و لێکەوتەکانی دەکەم.
لەهەمان کاتدا: ساکۆ مەبەستی پەیامەکەی ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت: مەبەستی من (کە بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆکوەزیران و جەنابی سەید عەممار حەکیم بوو)، تەنها بانگەوازێک بوو بۆ ڕاکێشانی سەرنجی جیهان و ڕووکردنیان بەرەو عێراق، وەک نیشتمانی پێغەمبەران و بێشکەی شارستانییەتەکان، بەجۆرێک یارمەتیدەر بێت لە بوژانەوەی گەشتیاریی ئایینی و شوێنەواری کە سوودی بۆ وڵاتە ئازیزەکەمان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەکارهێنانی وشەی "ئەلتەتبیع" لەلایەن لویس ساكۆ، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، یاسای عێراقی سزای بۆ هەر کەسێک داناوە باسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بکات یان داوای بکات، ئەو کەسەش هەر کەسێک بێت لە سزادان پارێزراو نابێت و داوای کرد لایەنە فەرمییەکان دەستبەجێ بە ئەرکی خۆیان هەڵسن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
بەفر ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو ئیدارەی سەربەخۆ دادەخات
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڵگەنامە ئەمریکییەکان؛ 14 ساڵ لەمەوبەر پووتین هۆشداری لەبارەی چەکی ئەتۆمی ئێران داوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

مامۆستایەکی ئایینی: ئازایەتی ئاڤا بوو خەڵکی لێقەوماوی لافاوەکەی چەمچەماڵ هاوکاری کران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا






