دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنێک لە دیدارەکە
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی لادانە فیكرییەكان، لە هەولێر دووەم دیداری زانستی و عیرفانیی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بۆ گەنگەشەكردنی هزری سۆفیگەری لە سایەی میانڕۆیی ئایینی بەڕێوەچوو.
چیرۆكی سەرەكی: لە هەولێر، دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە بەشداریی پارێزگاری هەولێر، سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە شێخانی تەریقەت، زانا و مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانكۆ و ئەكادیمیستان بەڕێوەچوو.
بابەتە ستراتیژییەكە: لە دیدارەكەدا گەنگەشە لەبارەی فیکری سۆفیگەری لە سایەی میانڕەویدا كرا، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لادانە فیكرییەكان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەڕێگەی ئاڤاوە وێڕای ستایشكردن و بەرزنرخاندنی ڕێكخستنی ئەو دیدارە، ئاماژەی بەوەكرد، ڕەوتی سۆفیگەری هەر لە سەرەتاوە بە پاشخانێكی جوان و مەعریفییەوە گەشەی سەندووە و دواتر بەدامەزراوەیی بووە.
باکگراوند: تەریقەتە سۆفیگەرییەکان، لەسەردەستی شێخ عەبدولقادر گەیلانی بناغەی داکووتاوە، شوێنکەوتووانی لەسەر ڕێباز و بیروباوەڕ و ڕەفتارەکانی بەردەوام بوون، بۆیە شێخی گەیلانی وەک کاریگەرترین کەسایەتیی دونیای تەسەوف مایەوە، بەجۆرێك لەكاتی كۆچی دوایی، ماتەمی گشتی شاری بەغدای داگرت و زۆرینەی دانیشتووانی ئەو شارە بەشداری مەراسیمی ناشتنەكەیان كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتە دیمەشق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
17 خولەک لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
57 خولەک لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتە دیمەشق
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارنامەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنرا






