مالیکی: مەسیحییەکان دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندین لەگەڵ ئیسرائیل
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، "بۆ هەر کەسێک گومانی لە هەڵوێستی مەسیحییەکان بەرامبەر بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت دەڵێین، ئەوان کوڕی وڵاتەکەمانن و پابەندن بەوەی باقی پێکهاتەکانی گەلی عێراق پابەندن پێی، کە ڕەتکردنەوەی ئاساییکردنەوەیە".
چیرۆکی سەرەکی: بەکارهێنانی دەستەواژەی "ئەلتەتبیع" لەلایەن كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە ڕێوڕەسمی جەژنی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند، "هەر لێدوانێک باس لە ئاساییکردنەوە بکات، تەنانەت ئەگەر لەلایەن کەسایەتییەکی مەسیحیشەوە بێت، ئەوا نوێنەرایەتی هەڵوێست و دڵسۆزیی مەسیحییەکانی عێراق بۆ وڵاتەکەیان ناکات."
ئەم لێدوانە لە کاتێکدا دێت کە مشتومڕێک لەسەر لێدوانێکی کاردیناڵ ساكۆ دروست بووە کە گوایە ئاماژەی بە ئاساییکردنەوە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کاردانەوەکان لەسەر گوتارەکەی ئەمڕۆ شەممە، كاردیناڵ لویس ساكۆ، پاتریاک و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان پەیامێکی ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کرد و لە پەیامەکەیدا خەمباریی خۆی دەربڕی لەوەی قسەکانی لە میانی وتارەکەیدا لە چوارچێوەی خۆی دەرهێنراون. جەختی لەوەش کردەوە کە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- ببینە و ببیستە
- 34 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
34 خولەک لەمەوپێش

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسرائیل دانینا بە سەربەخۆیی سۆماڵیلاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک نارنجۆک و فیشەک بە دیلیڤەری دەنێردرێتە ماڵێک
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی کورد لە لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتە دیمەشق
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو






