کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە سینەما ئیمپایەری شاری هەولێر، فیلمی "ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات" نمایش کرا و دەرهێنەری کورد بێریڤان محەممەد، لە ڕێگای ئەم فیلمە، باس لە لەدەستدانی باوکی دەکات و ئازارەکانی خۆی لە سەردەمی منداڵی دەگەڕێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: فیلمی "ئەو ڕۆژەی خۆر هەڵنەهات"  لە دەرهێنانی بێریڤان محەممەد مەلا ئەسعەدە، ناوەڕۆکی فیلمەکە ڕاستەقینەیە، چیرۆکی فیلمەکە باسی ئازارەکانی منداڵێکی 10 ساڵان دەکات کاتێک بەهۆی جەنگی دژ بە داعش باوکی شەهید کراوە، دواتر ئەم منداڵە لەگەڵ دایکی دوو خوشکیدا بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن.

لێدوانی فەرمی: بێریڤان، دەربارەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە بەشداری گەشتی هەواڵی کولتووری ئاڤای کرد و وتی، جگە لەو ئازارە قووڵەی بەهۆی لە دەستدانی باوکم هەمبووە، هەرگیز بڕوام نەکردووە باوکم لە دەست دابێت.

بێریڤان لە دیدارەکەی هەواڵی کولتووری ئەمانشی گوت:

٠ چیرۆکی ئەم فیلمە بۆ 20 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ویستم بزانم باوکم بۆ تیرۆر کراوە.

٠ لە ساڵی 2021 بیرۆکەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەم لەلا دروست بوو.

٠ باوکم یەکەم ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری جەنگ بووە.

٠ دەمەوێت هەموو کوردێک بێبەرامبەر بتوانن ئەم فیلمە ببینن.

زانیاریی زیاتر: بێریڤان محەممەد مەلا ئەسعەد، جگە لەوەی کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکە کردووە بەشێکی سەرەتای فیلمەکە خۆی دەیگێڕێتەوە و پێشووتریش ڕاوێژکار و وەرگێڕیی لەگەڵ سوپای ئەڵمانیا کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ