خوانێکی تایبەت بۆ پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری 2026 ڕێکدەخرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لە شاری بێڤەرلی هیڵز لە ئەمریکا پێش دەستپێکردنی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار نزیکەی 230 کاندید بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا کرد کە ساڵانە وەک نەریتێک خوانێک بۆ سەرجەم کاندیدەکان ڕێکدەخرێت.


چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە دوو مانگ پێش دەستپێکردنی مەراسیمی خەڵاتەکانی ئۆسکار، نەریتێک هەیە کە بۆ بەشێک لە ستاف و ئەستێرە بەشداربووە پاڵێوراوەکانی ئەو ساڵەی ئۆسکار ڕێکدەخرێت، ئەویش کۆبوونەوەیان و ڕێکخستنی خوانێکی تایبەتە. نزیکەی 230 کەسی بەشدارن و لە 24 بەشدا کاندیدن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتە بەناوبانگەکانی ئۆسکار.


زانیاریی زیاتر: لەناو ئامادەبوواندا، ئەکتەرانی دیار وەک جێسی باکلی، تیمۆسی شالامێ، لیۆناردۆ دیکاپریۆ و ئێما ستۆن بینران، شانبەشانی کاندیدانی بەشەکانی تری وەک "باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن" و بەشە نوێیەکەی "باشترین کاستینگ" وێنەیان گرت و بڕیاریشە ڕۆژی 15ـی ئازار خەڵاتەکانی ئۆسکار کە بە گرنگترین بۆنەی سینەمایی لە جیهاندا دادەنرێت دەستپێبکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ