فەرەنسا پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای خانمان لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
فەرەنسا پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای خانمان لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت

کۆبوونەوەی وەزارەتی پلاندانان و شاندێکی کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


فەرەنسا پرۆژەیەک بۆ بەرزكردنەوەی توانای خانمان لە بازاڕی كاری هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت و حكومەتی ئەو وڵاتە پاڵپشتیی دارایی بۆ پرۆژەكە دەستەبەر دەكات.


چیرۆكی سەرەكی:
ئەمڕۆ، سیروان محەممەد، بریكاری وەزارەتی پلاندانان بە نوێنەرایەتیی وەزارەتەكە، پێشوازیی كرد لە یان برێم، كۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و چاربێل بارک، سەرۆکی ئاژانسی پەرەپێدانی فەرەنسی، ئیمیلی شرۆدەر، سەرۆکی ئاژانسی شارەزایی فەرەنسی و شاندێکی یاوەری كرد، پاشان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا كە هەریەك لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و بەرێوبەری گشتیی هەماهەنگی و پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان ئامادەی بوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامانجی كۆبوونەوەكە، "ڕاگەیاندنی پرۆژەیەک بوو بۆ بەرزكردنەوەی توانای خانمان لەبازاڕی کاردا لەهەرێمی کوردستان کە حکومەتی فەرەنسا پاڵپشتی دارایی بۆ پرۆژەكە دەستەبەر دەكات."


زانیاریی زیاتر: پرۆژەی پەرەپێدانی بەهرە و توانای خانمان لە بازاڕی كاردا، بریارە لەماوەی دوو ساڵدا جێبەجێ بکرێت، بەئامانجی ئەوەی خانمان ببنە خاوەنی كاری تایبەت بەخۆیان، هاوكات هەوڵێكە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووریی خانمان تاوەکو بتوانن ببنە خاوەنی داهاتی خۆیان، هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی بێکاریی ئافرەتان لەئاستە جیا جیاکاندا.


ئەمەش بزانە: بڕیارە سبەی 12ـی شوبات، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، لەسەر قەڵای هەولێر پرۆژەکە رابگەیێنرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوه.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ