
باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشت بۆ عێراق، سووریا و ئێران چەند وڵاتێکی دیکە نەکەن، بەوتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بارودۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتانە خراپن و 21 وڵات وەک ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیێنراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی گەشت بۆ ژمارەیەک وڵاتی جیهان نەکەن و بە مەترسیدار ناویان دەبات. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: "بەهۆی خراپی بارودۆخی ناوخۆیی، ناسەقامگیری ئەمنی و نەبوونی توانای پێویستی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی بە هاووڵاتییانیان، وەک ناوچەی مەترسیدار ئەو وڵاتانەی پۆلین کردووە.
٠ بە هیچ جۆرێک و بۆ هیچ مەبەستێک گەشت بۆ ئەو وڵاتانە مەکەن.
٠ هاوڵاتیانیان پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
٠ لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەکدا، حکومەتی ئەمریکا توانایەکی سنوورداریی هەیە بۆ پاراستن یان گەڕاندنەوەیان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو وڵاتانەی بە ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان هەریەک لە عێراق، سووریا، ئێران، لوبنان، ڕووسیا و ئەفغانستان و 15 وڵاتی دیکەن.
ناوی سەرجەم ئەو وڵاتانەی لە لیستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشانکراون:
عێراق - سووریا - لوبنان - یەمەن - ئەڤغانستان - لیبیا - ئێران - بۆرما - کۆریای باکوور - باشووری سوودان - ئۆکرانیا - ڕووسیا - بیلارووسیا - ڤەنزەوێلا - سوودان - مالی - بۆرکینا فاسۆ - ناوەڕاستی باشووری ئەفریقا - هایتی - نەیجەر - سۆماڵیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
خێزانێكی ههولێر له مهترسیی كوژران ڕزگار دەکرێن
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەژماری من لیستی مووچەی ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتى و یهكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار نهگهیشتن به ڕێككهوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
خێزانێكی ههولێر له مهترسیی كوژران ڕزگار دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتى و یهكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار نهگهیشتن به ڕێككهوتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای خانمان لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی درۆنی باندەکانی ماددەی هۆشبەری مەکسیک فڕۆکەخانەی ئێل پاسۆ داخرا






