لێخۆشبوونی 20% لە پارەی کارەبا؛ لێخۆشبوونەکە بە شێوەی باڵانس بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە

شەیری بکە لە:
لێخۆشبوونی 20% لە پارەی کارەبا؛ لێخۆشبوونەکە بە شێوەی باڵانس بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە

ڕووکاری ئەپڵیکەیشنی ئی-پسوولە

ئاڤا نیوز

دوای بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بۆ لێخۆشبوونی 20% لە پارەی کارەبا لە ڕێگەی "ئی-پسوولە"، ئاڤا وردەکاریی شێوازی لێخۆشبوونەکە ڕادەگەیێنێت، داشکانەکە بە شێوەی باڵانس بۆ مانگی داهاتوو هەژمار دەکرێت.

شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی ڕوونکردنەوەی تیمی پڕۆژەی ڕووناکی، هەر هاووڵاتییەک لەمڕۆوە تاوەکو 30 ڕۆژی داهاتوو پارەی کارەباکەی بە شێوەی دیجیتاڵی و لە ڕێگەی (FIB، فاست پەی، ناس واڵێت، بانکی جیهان، NBI و هاوشێوەکانیان) بدات، بڕی 20%ـی پارەکەی لێ خۆش دەبێت. ئەم لێخۆشبوونە هەم پارەی کارەبای مانگی یەک و هەم قەرزە کۆنەکانی پێش کارەبای 24 کاتژمێری دەگرێتەوە؛ بۆ نموونە ئەگەر هاوبەشێکی کارەبا قەرزی ملیۆنێک دیناری لەسەر بێت، 200 هەزار دینار داشکانی بۆ دەکرێت.

سەبارەت بە میکانیزمی کارکردنی ئەم بڕیارە، تیمی پڕۆژەکە ئاماژە بەوە دەدەن، هاووڵاتی دەبێت سەرەتا بڕی تەواوی پارەی پسوولەکەی بدات، پاشان بڕی 20%ـی داشکانەکە وەک باڵانس لەسەر ئەکاونتەکەی دەمێنێتەوە و مانگی داهاتوو لە کاتی دانی پارەی کارەبا ئەو بڕەی لێ وەرناگیرێت. بۆ نموونە ئەگەر 100 هەزار دینار بدات، 20 هەزار دینارەکە وەک باڵانس بۆی دەمێنێتەوە و مانگی دواتر لە بڕی پارەکەی کەم دەکرێتەوە.

بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا لە تیمی پڕۆژەی ڕووناکی پرسی بۆ وا ئاڵۆزە، بۆچی هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ لای خۆیان 20%ـەکە نەگەڕێننەوە، واتا لە جیاتی 100 هەزار یەکسەر 80 هەزار بدەن، وتیان سیستەمەکە ئاڵۆزە و داشکان و لێخۆشبوون قبوڵ ناکات، ناشتوانین بەو خێراییە دەستکاری بکەین، ئەمە بۆ ئۆفەرەکانی داهاتوو دەتوانین چارەسەر بکەین، بەڵام ئێستا گونجاوترین چارەسەر ئەوەیە 20%ـەکەیان بۆ بکرێتە باڵانس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ