وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی لێدوانەکانی هاکان فیدان ڕوونکردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ دەیلی سەباحی تورکی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیێنێت، لێدوانەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا شێوێندراون و ئامانجی تورکیا پەرەپێدانی زیاتری ئەو هاوکارییە کە لەم دواییانەدا لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا هەیبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە عێراق، لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیایان کە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە 9ـی مانگی دووی 2026 دابووی بەلاڕێدا بردووە."
لە ڕاگەیێنراوەکدا هاتووە: "ئامانجی تورکیا پەرەپێدانی زیاتری ئەو هاوکارییە دامەزراوەیی و بونیادنەرانەیەیە کە لەم دواییانەدا لەگەڵ عێراق لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دروست کراوە."
٠ مەبەستی وەزیری دەرەوە لەو لێدوانانە تیشکخستنە سەر ئەو مەترسییانە بووە کە پەکەکە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایشی ئەو وڵاتە دروستی کردووە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی شەنگال، مەخموور و قەندیل.
٠ هاکان فیدان وەزیری دەرەوە جەختی لە پێویستی و سووربوونمان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر لە ناوچە عێراقییەکاندا کردووەتەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە سووریا ئەنجام دراوە، ئەمەش لە ڕێگەی بەردەوامی و زیادکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تورکیا ئەو تۆمەتانەی ڕەت دەکاتەوە کە باس لە دەستوەردانی ئەنقەرە لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن و دەڵێت، "ئێمە هەر جۆرە شێواندنێکی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی لەلایەن هەندێک لایەنەوە ڕەتدەکەینەوە و دووبارە پاڵپشتی خۆمان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دراوسێکەمان، عێراق دووپات دەکەینەوە."
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە، 09-2-2026، هاکان فیدان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، رایگەیاندبوو، "لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، حکوومەتی عێراق بە قسە باسی لەوە کردووە کە لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا تێدەگات، لەبارەی هەبوونی پەکەکە لە عێراق. ئەگەر باڵی عێراقیش وانە لەوەی سووریا وەرنەگرن بڕیارێکی ژیرانەتر دەدەن و پرۆسەی ڕاگوزەر لەوێ ئاسانتر دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ستراتیژیی تەنەف کشانەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل ئەندامێکی لەزیندان ئازادکراوی حەماس دەکوژێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
خێزانێكی ههولێر له مهترسیی كوژران ڕزگار دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ستراتیژیی تەنەف کشانەوە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل ئەندامێکی لەزیندان ئازادکراوی حەماس دەکوژێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
خێزانێكی ههولێر له مهترسیی كوژران ڕزگار دەکرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 21 وڵات وەکو ناوچەی مەترسیدار دەستنیشان دەکات





