هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە یەپەگە کرد گۆڕانکاریی مێژوویی لە خۆیدا بکات و بەتەواوی لە پەکەکە داببڕێت تاوەکو ببێتە هێزێکی سووریی ڕاستەقینە؛ گوتیشی "دوای تەواوبوونی باڵی سووریای(پەکەکە) باڵی عێراقی (پەکەکە)ش هەیە خوا یار بێت باڵی عێراقیش وانە لەوەی سووریا وەردەگرن".

چیرۆکی سەرەکی: وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی نوێدا باسی لە چەند دۆسیەیەکی هەستیاری پەیوەست بە دۆخی ئێستا سووریا و ناوچەکە کرد و بابەتێکی نوێ لەبارەی پەکەکەوە وروژاند. 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، کشانەوەی یەپەگە لەو ناوچانەی "داگیری کردوون" و جێگیربوونیان لەو شوێنانەی زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، دۆخێکی تەندروستترە بەراورد بە نەخشەی پێشوو.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە کە دەبێت یەپەگە ببێتە هێزێکی سووریی ڕاستەقینە، بە شێوەیەک کە چیتر نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و عێراق و نەبێتە بەشێک لە ئامانجە سەرەتاییەکانی پەکەکە.

لەلایەکی دیکەوە:  هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی: "دوای تەواوبوونی باڵی سووریای(پەکەکە) باڵی عێراقی (پەکەکە)ش هەیە خوا یار بێت، باڵی عێراقیش وانە لەوەی سووریا وەردەگرن، بڕیارێکی ژیرانەتر دەدەن و پرۆسەی ڕاگوزەر لەوێ ئاسانتر دەبێت.

٠ فیدان ستایشی ڕێبازی ئەحمەد شەرع (جۆلانی) و هاوڕێکانی کرد و بە "ڕێبازێکی ڕاست" وەسفی کرد. هەروەها داوای کرد ئەو تێڕوانینە "ژەهراوییە" کۆتایی پێ بهێنرێت کە هەموو عەرەبێکی سوننە بە داعش و هەموو کوردێک بە پەکەکە و یەپەگە دەبینێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ