جەنگ هەڵنەگیرساوە؛ ئەمریکا مانگانە 410 ملیۆن دۆلار دژی ئێران خەرج دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترهمپ بۆ پاراستنی ئامادەباشیی سەربازی و فشارخستنە سەر تاران، مانگانە بڕی 310 بۆ 410 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ مانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا خەرج دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا جەنگی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەڵنەگیرساوە بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی "واشنتن پۆست"، "فۆکس نیوز" و "ئەکسیۆس"، وردەکاریی خەرجییە ڕۆژانەکانی ئەمریکا بەمشێوەیەیە کەفشارخستنە سەر تاران بەکاری دەهێنێت:
کەشتییە جەنگییەکان: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری (USS Abraham Lincoln) و کەشتییە یاوەرەکانی، ڕۆژانە 6 بۆ 8 ملیۆن دۆلار تێچوویانە (خواردنی 5,000 سەرباز، کارەبا و چاککردنەوە).
فڕۆکە جەنگییەکان: هەر کاتژمێرێک فڕینی فڕۆکەی (F-35) بڕی 40,000 دۆلار لەسەر بودجەی پنتاگۆن دەکەوێت.
سیستەمی بەرگری: ئەمە گرانترین بەشە؛ تەنیا هاوێشتنی یەک مووشەکی (SM-2) یان پاتریۆت بۆ خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی، 20,000 دۆلار تێچوویەتی.
لۆجیستیک: گواستنەوەی کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی بۆ بنکەی "عودەید" لە قەتەر بە فڕۆکەی (C-17)، مانگانە 40 ملیۆن دۆلار خەرجی هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی ترهمپ لە بەرامبەر ڕەخنەی "بارگرانیی بودجە"، چەند پاساوێکی هەیە؛ یەکەم، ئەم هێزە وەک کارتێکی گوشار ئێرانی هێناوەتە سەر مێزی دانوستان لە عومان. دووەم، پاراستنی ڕێڕەوەکانی بازرگانیی جیهانی و ڕێگری لە گرانبوونی نەوت. سێیەم، ترهمپ داوای لە وڵاتانی دەوڵەمەندی کەنداو کردووە بەشێک لەم تێچووانە بگرنە ئەستۆ، چونکە ئەمریکا پارێزگاری لەوان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، گەورەترین هێزی سەربازیی بیانییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە ساڵی 2024 و 2025ـەوە بەهۆی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریکا ناچار بووە بڕی هێزەکانی بۆ ئاستێکی بێوێنە زیاد بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
23 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار گۆڕ لە لایەن شارەوانی و ئاسایش و پۆلیسەوە گواسترانەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوو گەنجی قەڵادزێ دوای مانگێک لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا گەڕانەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات





