حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات بەپێی یاسا نوێیەکەی ئەو وڵاتە، ئەو کەسانەی داوای ڕەگەزنامەی سوید دەکەن دەبێت ماوەیەکی درێژتر چاوەڕێ بکەن و چەندین مەرجیشیان تێدابێت لەوانە بڕی مووچە و  هەبوونی زانیاریی لەبارەی کۆمەڵگەی سویدییەوە.


وێنە گەورەکە: سوید پێدانی ڕەگەزنامە قورس دەکات و چەند مەرجێکی سەرەکیش دەستنیشان دەکات و دەبێت داواکارانی ڕەگەزنامە، بۆ ماوەی 8 ساڵ نیشتەجێی ئەو وڵاتە بن، لە کاتێکدا پێشتر ئەم ماوەیە تەنیا 5 ساڵ بوو.


لێدوانی فەرمی: 
یۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید، دەڵێت: "ئەگەر بتەوێت ببیتە هاوڵاتی سوید دەبێت بزانیت وڵاتەکەمان سیستمی پاشایەتییە یان کۆماری.


مەرجە سەرەکییەکان: 


٠ بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی زمانی  و کولتووری سویدی و زانیاریی گشتی دەکرێتە مەرج بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە.


٠ داواکاریی ڕەگەزنامە دەبێت داهاتی مانگانەی لە دوو هەزار و 200 دۆلار کەمتر نەبێت. 


٠ئەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە؛ پێویستە پێش مانگی شەشی ئەمساڵ دۆسیەکانیان یەکلایی بکەنەوە.


زانیاریی زیاتر: 
سوید دەیەوێت لە ڕێگەی یاسا نوێیەکەوە ڕێگری لە دروستبوونی بارگرانی لەسەر (سیستم)ی سۆشیال بکات. بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی سوید، ئەو کەسانەی پێشینەی تاوانیان هەیە چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی سوید، دەبێت ماوەیەکی زۆر زیاتر چاوەڕێ بکەن. بۆ نموونە، کەسێک سزای چوار ساڵ زیندانی هەبێت، دەبێت 15ساڵ چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی بتوانێت داوای ڕەگەزنامەی سوید بکات.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت:
چاوەڕوان دەکرێت یاسا نوێیەکان لە لە 06-6-2026 بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات مەترسی هەیە یاسا نوێیەکە ئەو کەسانەش بگرێتەوە کە ئێستا لە فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران لە چاوەڕوانیدان.


باکگراوند: 
لە دوای ساڵی 2015ەوە، نزیکەی 160 هەزار پەنابەر ڕوویان لە سووید کردووە، حکومەتی ئەو وڵاتەش بە شێوەیەکی قۆناغ بەندی دەستیان کردووە بە توندکردنی یاساکانی پەنابەران. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ