ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین 'بەدر فەحل' وەک دەستلەکارکێشاوە دادەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین، پارێزگاری ئەو شارە وەک دەستلەکارکێشاوە دادەنێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بە پێشێلکاریی دەستووریی لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ناوبراو بۆ سەر پۆستەکەی تۆمەتبار دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەدر فەحل، پارێزگاری سەڵاحەددین لەسەر لیستی حیزبی جەماهیری نیشتیمانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی ڕابردوو بۆ پەرلەمان سەرکەوت، 1ـی ئەم مانگەش وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق سوێندی خوارد، بەگوێرەی عورفیش بەم هەنگاوەی ڕاستەوخۆ بە دەستلەکارکێشاوە لە پۆستی پارێزگاری سەڵاحەددین دادەنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین، ئەنجوومەنی پارێزگا، لە دانیشتنێکی نائاساییدا دەنگی دا لەسەر ئەوەی 'بەدر فەحل' وەک دەستلەکارکێشاوە دابنرێت، چونکە ناوبراو سوێندی یاسایی خواردووە و بووەتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەم خولەدا. هاوکات، 'هاشم عەزاوی ئەحمەد' وەک پارێزگار بە وەکالەت دەستبەکار بوو. ئەنجوومەنیش سەرجەم ئەو فەرمانە کارگێڕییانەی 'فەحلی' بە نایاسایی دانا کە بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر پۆستەکەی دەریکردبوون.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم نامس، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند: "هەوڵەکانی سەرۆکی پەرلەمان بۆ گەڕاندنەوەی فەحل پێشێلکارییە و تەنیا لەسەر بنەمای میزاجی سیاسی و بەرژەوەندیی حزبی دراوە."
لەلایەکی دیکەوە: بەدر فەحل دەڵێت پەرلەمان داوای لێکردووە سەرەتا بە یاسایی دەستلەکاربکێشێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگا جەخت دەکاتەوە کە بەپێی یاسا پەیوەندیی ناوبراو بە پارێزگاکەوە بە تەواوی کۆتایی هاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کێشەیە دوای ئەوە هات بەدر فەحل، پارێزگاری سەلاحەددین وەک پەرلەمانتار سوێندی خوارد، بەڵام دواتر هەوڵیدا بگەڕێتەوە پۆستەکەی کە بەپێی دەستوور لە وڵاتدا بە نایاسایی دەژمێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە پاڵاوگەی بێجی تەقینەوە ڕوویدا و 10 بریندار هەیە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
کۆڵانی تاقانەکان لە پیرمام؛ ئەو شوێنەی کەس تێیدا تەنیا نییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار کۆبووەوە






