گومرگی بارهەڵگرێک لە بەسرە لە دوو ملیۆن دینارەوە بۆ نۆ ملیۆن دینار بەرزبووەتەوە

شەیری بکە لە:
گومرگی بارهەڵگرێک لە بەسرە لە دوو ملیۆن دینارەوە بۆ نۆ ملیۆن دینار بەرزبووەتەوە

کەشتییەکی بارهەڵگر لە بەندەری بەسرە

ئاڤا نیوز

بەرزبوونەوەی چوار هێندەی گومرگی بارهەڵگرەکان لە بەندەری بەسرە، بووەتە هۆی ڕاگرتنی کاڵای بازرگانانی هەرێم و گرانبوونی خۆراک لە بازاڕەکاندا.

بەدواداچوونی ئاڤا: شەمسەدین جەمیل، بازرگانی خۆراک لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر، ڕایگەیاند کە کێشەی سەرەکییان لە بەندەری بەسرەیە؛ پێشتر گومرگی بارهەڵگرێکی 22 تۆنی 2,000,000 دینار بوو، بەڵام ئێستا کراوە بە 9,000,000 دینار.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکەی 2 مانگە 2 کۆنتێنەری خۆراکیان لە چینەوە هاوردە کردووە و لە بەندەری بەسرە ڕاگیراوە. ئەمەش وای کردووە جیا لە گومرگ، بڕی 2,750,000 دینار غەرامەی دواکەوتنی کۆمپانیاکانی گواستنەوە بدەن (کە ڕۆژانە 100,000 دینارە). ئەم دۆخە دەبێتە هۆی ئەوەی هەر کارتۆنێک خۆراک 4,000 تا 7,000 دینار گرانتر ببێت.

لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی هاوبەش. حکومەتی هەرێم داوای کردووە ئەو گومرگە زۆرە بوەستێنرێت تاوەکو دەگەنە "حەلێکی وەسەت". هەمووان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵین لە ڕێککەوتی 11-02-2026 سەبارەت بەم پرسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ