
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت ئەگەر سبەی خەرج بکرێت ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 9-2-2026، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 1ـی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، بەپێی زانیارییەکان، بڕیار بوو پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکارەکان بەتەواوی کۆتاییان بێت، بەڵام بەهۆی هەڵەیەک لە کۆکردنەوەی بڕی پارەی توێژە جیاوازەکان (فەرمانبەران، خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان)، وەزیری دارایی نووسراوەکەی ناردووەتەوە بۆ بەشی بودجە تاوەکو چاک بکرێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە نووسراوەکە واژۆ بکرێت و پارەکە ڕەوانەی هەولێر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە هەڵەکە چاک دەکرێتەوە و تەیف سامی ئیمزای دەکات و پارە ڕەوانە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەیی دارایی کوردستانیش لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەگەر سبەی پارە بنێردرێت، دوای نیوەڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە و چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت هەم بە کاش و هەم بە دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من. خشتەکەش هاوشێوەی مانگی ڕابردووە و بە سێ ڕۆژ دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانگەی میدیا و زانیاری: بەغدا بە ئاشکرا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک کرد
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە چوار هەزار تۆن هەنگوینی سێواس ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک تەواو دەبێت؛ تەیف سامی واژۆ لەسەر ناردنی دەکات





