
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 11-2-2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات. کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر دەبێت، لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تاوەکو 12:00ـی نیوەڕۆ، کە تێیدا سێ تەوەری سەرەکی (پشکی بودجە بەپێی سەرژمێری، دۆسیەی زیندانیانی سیاسی و قەرزی پارەی بەشەخۆراک) گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە لەسەر بەشە بودجەی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانە لە بودجەی عێراق. گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بە ئەنجامی سەرژمێرییەکەی کۆتایی ساڵی 2024، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
٠ ساڵانی ڕابردوو پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بە 12.67% دیاری دەکرا، بەپێی سەرژمێریش ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 14.1%ـە، واتا دەبێت بەشە بودجەی کوردستان زیاد بکرێت.
٠ تەوەری دووەم تایبەتە بە زیندانیانی سیاسی؛ ئەنجوومەنی وەزیران کۆنووسێک پەسەند دەکات کە پێشتر لە نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان و دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق واژۆ کراوە، بۆ یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق.
٠ ئەنجوومەنی وەزیران لە تەوەری سێیەمدا بڕیار لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەدات لەبارەی پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لە ساڵانی 2004 بۆ 2022. وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت لەو ساڵانەدا خەڵک 118 ملیار دینار قەرزارن؛ پێشنیاز کراوە لەمەودوا هەر هاووڵاتییەک مانگانە 250 دینار زیاتری لێ وەربگیرێت تاوەکو پارەکە ساف دەبێت. وەزارەتی بازرگانیی هەرێمیش دەڵێت ئەو پارەیەی پێشتر کۆکراوەتەوە، لە گواستنەوە و کۆگاکردنی خۆراک و نەسریەی فەرمانگەکان خەرج کراوە.
باکگراوند: دابەشکردنی بودجەی عێراق ساڵانێکی زۆر بوو بەپێی خەمڵاندنی ساڵی 2005 ئەنجام دەدرا، کە تێیدا پشکی کورد بە 17% دیاری کرابوو و دواتر لە ساڵی 2018 کەمکرایەوە بۆ 12.67%.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی قسەی نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار کۆبووەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد





