
دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و پسپۆڕانی بواری ئابووری و دارایی پێیانوایە، کە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و لابردنی سیستەمی ئەسیکۆدا، بەهای دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوێنێ یەکشەممە بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سیستەمی ئەسیکۆداوە بازرگانەکان بۆ کڕینی دۆلار ڕوویان لە بازاڕەکان کردووە، چونکە نایانەوێ ناویان بچێتە نێو سیستەمەکە و ناچار بەوە بکرێن کە باجێکی زۆر بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەربارەت بە هۆکارەکانی جێگیرنەبوونی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و سیستەمی ئەسیکۆدا، د.مستەفا مەلا حەسەن، پسپۆڕی ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا ئاماژە بەوە دەکات، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و یەکەمین وتاری سەرۆکوەزیرانی نوێ و خستنەڕووی کارنامەکەی و سیاسەتی نەختینە، بەتایبەت لەسەر سیستەمی ئەسیکۆدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەهای دینار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: د. مستەفا ئاماژەی بەوەشدا، بازرگانان لە دانانی سیستەمی ئەسیکۆدا ناڕازین، پێشبینی دەکەم کە سەرۆکوەزیرانی نوێ سیستەمی ئەسیکۆدا جێبەجێ نەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
13 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک تەواو دەبێت؛ تەیف سامی واژۆ لەسەر ناردنی دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی: دوای تەواوکردنی رێکارەکان سبەی یان دووسبەی مووچەی مانگی یەک دەنێرم
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 70%ـی مووچە خۆمان دابینی دەکەین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل






