ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا

شەیری بکە لە:
ڕووسیا بە درۆنی ئێرانی هێرش دەکاتە سەر دوو شاری ئۆکرانیا

دیمەنی دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی نوێی بۆسەر ئۆدێسا و خارکێڤ کردووە و چەند کەسێکیش بەو هۆیەوە کوژراون.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ڕووسیا هێرشێکی چڕی ئاسمانی کردووەتەوە سەر شارەکانی ئۆدێسا و خارکێڤ و  بەلایەنی کەمەوە تاوەکو ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانی فەرمی: سێرجی لیساک، سەرۆکی کارگێڕی سەربازی شاری ئۆدێسا ڕایگەیاند، هێرشەکە بە درۆنی ئێرانی ئەنجامدراوە و زیانێکی زۆری بە بۆرییەکی گاز گەیاندووە، کە ئەوەش کێشەی وزەی لە شارەکەدا سەختر کردووە.

لەلایەکی دیکەوە: لە باکووری ئۆکرانیا، دەزگای فریاگوزاری دەوڵەت لە شاری خارکێڤ ڕایگەیاند، دوای هێرشێکی درۆنی، تەرمی ژنێک و کوڕێکی تەمەن 10 ساڵانیان دۆزیوەتەوە. هەروەها سێ کەسی دیکەش لە هەمان ناوچە بریندار بوون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بەردەوامن کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە خوێناویترین شەڕی ئەوروپا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە بەردەوامن. سەرەڕای ئەوەی واشنتن دەیەوێت شەڕەکە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ کۆتایی بێت، بەڵام کیێڤ و مۆسکۆ هێشتا لەسەر دابەشکاریی خاک ناکۆکن، هەروەها ڕووسیا نزیکەی 20%ـی خاکی ئۆکرانیای لەژێر دەستدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ