وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا

دیمەنی چەند بابەتێک لە بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی ئەو کەسانە نەدراوە کە مووچەیان لە ملیۆنێک دینار زیاترە، هەموو دەنگۆکانیش لەم بارەیەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دەنگۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە فەرمانبەرن و مووچەیان لە ملیۆنێک دینار زیاترە، ئەم دەنگۆیە ڕاست نین و سیستەمی پێدانی بەشەخۆراک وەک جارانە و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.

داوا دەکەین خەڵک باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن و میدیاکانیش لە سەرچاوەی فەرمی وەزارەتەوە، هەواڵەکان پێش بڵاوکردنەوەیان پشتڕاست بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ساڵی پارەوە بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی ئەو کەسانە هەیە کە مووچەکانیان لەسەروو یەک ملیۆنە، بەڵام ئەم بڕیارە نە لە عێراق و نە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ