یەکگرتوو: داوامان لە پارتی و یەکێتی کردووە دەنگ بە کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆککۆمار بدەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ئاشکرای دەکات، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر یەک کاندید، ئەوان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە و داوای پشتگیری لەو دوو حیزبە دەکەن.

وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی سێ مانگ لە هەڵبژاردنەکان و چەندین دانیشتنی پەرلەمان، تا ئێستا کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق یەکلا نەکراوەتەوە، کە بە پێی عورفی سیاسی ئەو پۆستە بۆ کوردە، لەنێو کوردیش چەندین کاندید هەن و کێبڕکێ دەکەن.

لێدوانی فەرمی: د. سەڵاحەددین بابەکر، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: داوامان لە پارتی و یەکێتی کردووە ئەگەر لەسەر کاندیدێک ڕێکنەکەون، با پشتگیری لە کاندیدەکەی ئێمە بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، کاندیدەکەی ئەوان لێهاتووە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان هەیە، پێشبینیش دەکەن لە دانیشتنی یەکەمدا دەنگێکی باش بهێنێت.

زانیاریی زیاتر: بابەکر جەختی کردەوە، پێویستە کورد بە یەکدەنگی بچێتە بەغدا تاوەکو لایەنە عێراقییەکان بڕیار لەسەر پۆستەکان نەدەن.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد: پێمان وایە نووری مالیکی نابێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەر قسەکەی ترەمپ، لە کۆتایدا چوارچێوەی هەمانگی هەوڵدەدەن مالیکی دەستبەرداری کاندیدی سەرۆکوەزیران بێت ئینجا بە هەڵبژاردن بێت یان بە شێوازی دیکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ