
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەی بڵاوکراوە، لیژنەکان دیاری دەکرێن، ئەندامێکی پەرلەمانیش دەڵێت، هەر لایەنە و بەپێی بەرکەوتەی خۆی لیژنەی بەردەکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە. کارنامەکەی بریتییە لە سوێندخواردنی هەندێک ئەندام پەرلەمانی نوێ و دابەشکردنی لیژنە پەرلەمانییەکان.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤای وت، هەر لایەنەو بەپێی بەرکەوتەی خۆی لیژنەی بەردەکەوێت. پەرلەمانی عێراق 25 لیژنەی هەمیشەیی هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەم خولەدا کورد سەرۆکایەتی سێ بۆ چوار لیژنە وەربگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە خولی ڕابردووی پەرلەماندا، کورد سەرۆکایەتی سێ لیژنەی گرنگی هەبوو، کە بریتی بوون لە لێژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە، یاسایی و تەندروستی.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، پێویستە هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە و هەردوو جێگرەکەی دوای پێکهێنانی حکومەت بێت، چونکە ئەگەر لیژنەیەک بەر پێکهاتەیەک کەوت، پێویستە دوو جێگرەکەی بۆ پێکهاتەکانی دیکە بێت. ناکرێت سەرۆکایەتی لیژنەیەک بۆ پێکهاتەیەک بێت و دواتریش هەمان وەزارەت لای هەمان پێکهاتە بێت. بۆ نموونە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لای کورد بێت و وەزارەتی دەرەوەش هەر لای کورد بێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق دابەشی سەر 25 لیژنە کراون: بەپێی گرنگیان دابەشی سەر سێ ئاست کراون بۆ نموونە حەوت لیژنەیان لە خانەی (ئەلف) دانراون و لیژنەی هەمیشەییان پێ دەوترێت. هەشت لیژنەیان لە خانەی (ب) دانراون. 10 لیژنەش لە خانەی (ج) دانراون. هەر لیژنەیەکیش لە حەوت بۆ 21 ئەندام پێکدێت. بڕیاڕی لیژنەکانیش، به زۆرینهی ڕههای ژمارهی ئهندامانی دهدرێت و بهڕاپۆرتێك و بە واژۆی سهرۆكی لیژنهكه یان جێگرهكهی، بۆ سهرۆكی پەرلەمان وههردوو جێگرهكهی بهرزدهكرێتهوه.
بۆچی گرنگە: یەکلاکردنەوەی دۆسیەی لیژنەکان بە یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکان دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی کارەکانی پەرلەمان، چونکە لیژنەکان گرنگییەکی یەکجار زۆریان لە پڕۆسەی یاسادانان و چاودێریکردنی دامەزراوەکانی حکومەت هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بڕیاری دا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە




