ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی: لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش چوار تا شەش مانگ دەخایەنێت

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی: لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش چوار تا شەش مانگ دەخایەنێت

باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ڕایگەیاند، پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش لە سووریاوە هێنراونەتەوە عێراق، لە نێوان چوار بۆ شەش مانگی پێدەچێت، چونکە بەشێکیان تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و جینۆسایدیان لەسەرە.

چیرۆکی سەرەکی: تا ئێستا دوو هەزار و 250 چەکداری داعش بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریاوە گوازراونەتەوە، گواستنەوەکەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریایە کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی دادوەریی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد:" لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراونەتەوە، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بەڕێوەدەچێت، ئەم لێکۆڵینەوانە پشت بە زانیاری فراوان و ورد دەبەستن کە لەسەر چەکدارەکان کۆکراونەتەوە. چاوەڕاوان دەکرێت، ژمارەی دەستگیرکراوانی داعش بگەنە حەوت تا هەشت هەزار.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەنجوومەنەکە، ئەو دەستگیرکراوانە پێشتر لە سووریا دادگایی نەکراون، سەر بە 42 وڵاتی جیاوازی جیهانن، هەروەها ئیستا ناتوانین باسی ڕادەستکردنی دەستگیرکراوەکان بۆ  وڵاتەکانی خۆیان بکەین و  تاوەکو ڕاستی تاوانباربوونیان دەرنەکەوێت لە دادگاکاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ