گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دەست پێ دەکەنەوە

دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ

ئاڤا نیوز

بڕیارە لە ماوەی 20 ڕۆژی داهاتوو گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ بکەنەوە، دوای ئەوەی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا وردبینیی ئەمنی و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرد.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە ئیدارەی خۆسەر و ئاسایشی حکومەتی سووریا وردبینی ئەمنیی و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرد، لە ماوەی 20 ڕۆژی داهاتوودا کارەکانی فڕۆکەخانەی قامیشلۆو لەناویاندا گەشتەکان دەست پێ بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو لیژنە، لە سێ ڕۆژی داهاتوودا بارمتەکانی هەسەدە لای حکومەتی سووریا و بارمتەکانی دیمەشقیش لای هەسەدە ئازاد دەکرێن.

قۆناغی داهاتوو: ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو شاندی دیمەشق و ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی ناوچەی ڕمێلان دەکەن کە ناوچەیەکی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستانە و چەندین کێڵگەی نەوتی تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ