ئیسرائیل: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هیچ بەهایەکی نییە

بەدر بن حەمەد ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، ستیڤ ویتکۆڤ، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کۆشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لەژێر ڕۆشنایی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، وەزیری وزەی ئیسرائیل هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات کە هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لە نێوان هەردوو وڵات بێ بەها دەبێت و بژاردەی سەربازی لەگەڵ تاران لەسەر مێزەکەی دەهێڵێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، دوای هەشت مانگ لە هەڕەشەی سەربازی لە یەکتر، یەکەم گەڕی دانوستانی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران لە عوممان بەڕێوەچوو، هێشتا هیچ کاتێک بۆ دانیشتنی داهاتوو دیاری نەکراوە، بەڵام هەردوولا ڕێککەوتوون دانیشتنی دیکە بکەن.

لێدوانی فەرمی: ئێلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری لە نێوان ئەمریکا و ئێران بێ بەها دەبێت و ئاماژەی بەوەدا کە بژاردەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ تاران لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە.

لە ئەگەری ڕێککەوتنیش، ئەگەر هەر هەڕەشەک دژ بە ئیسرائیل سەرهەڵبدات ئەوا ناچار دەبین مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ