لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر

شەیری بکە لە:
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر

دیمەنی دووکانێکی زێڕنگەری لە بازاڕی قەیسەری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەدا جارێکی دیکە نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، پسپۆڕانی بوارەکەش پێیانوایە ئەم هەفتەیە نرخی زێڕ جێگیر نابێت و بەرزبوونەوە و دابەزینی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.

لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەدا هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلار و مسقاڵێکیش 17 هەزار لە نرخیان بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان بەم جۆرەیە:

٠ یەک ئۆنسە زێڕ بە پێنج هەزار و 35 دۆلارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە ملیۆنێک و 166 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 115 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 959 هەزار دینارە

هۆکارە زانراوەکان: سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، د. مستەفا مەلا حەسەن، پسپۆڕی ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا دەڵێت: ئەم هەفتەیە نرخی زێڕ جێگیر نابێت و بەرزدەبێتەوە و دادەبەزێت.

لەلایەکی دیکەوە: سکۆت بێست، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا چین بە هۆکاری ناسەقامگیری نرخی زێڕ دەزانێت، پێیوایە هەفتەی ڕابردوو بازاڕی زێڕیان تێکدا و جووڵە گەورەکەی لە نرخی زێڕ دروست کرد.

٠ قسەکانی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەرخەری ئەوەیە ڕکابەرییەکی بەهێز لە نێوان ئەمریکا و چین لەسەر نرخی زێڕ و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ هەیە.

٠ بەگوێرەی داتاکان تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵ چین 40 هەزار ئۆنسە زێڕی کڕیوە، هەتا بڕی کڕینەکە زیاتر بێت نرخی زێڕ گرانتر دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ