پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت

شەیری بکە لە:
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی دەستگیرکراوی بەرەی گەل

ئاڤا نیوز

بڕیارە سبەی دووەم دانیشتنی دادگای سلێمانی بەمەبەستی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی شێخ جەنگی و 10 کەسی دیکە لە گیراوانی لالەزار بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بەگوێرەی عورفی دادگا  "دەبێت دانیشتنەکە دوابخرێت."

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لەگەڵ 10 هاوەڵی دیکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان کرا، بڕیاریشە سبەی سێشەممە 10-02-2026، دووەم دانیشتنی پرۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بەڕێوەبچێت.

لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی بە ئاڤای گوت: "بەگوێرەی عورفی دادگا کە دۆسییەک دەچێتە دادگای پێداچوونەوە، ئەو کەسەی دادگایی دەکرێت نابرێتە بەردەم دادوەر، دادگاییەکە دوادەخرێت و دادوەرەکان چاوەرێ دەکەن تاوەکو دۆسییەکە لە دادگای پێداچوونەوە یەکلایی دەکاتەوە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لاهوور شێخ جەنگی تۆمەتباركراوە بە ماددەی 406 كە تایبەتە بە كوشتنی بە ئەنقەست، دواتر ماددەی 56ـی درایە پاڵ، ئەو ماددەیە تایبەتە بە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، تەنیا دۆسیەی ماددەی 56ـی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کراوە، دۆسیەی 406 لای دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایشی سلێمانی ماوە و نەنێردراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ