مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەکات

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دیلان یەشیلگۆز، وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە پەیامێکدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز، وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی، چاوەڕوانییشی بۆ هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ ئەو وڵاتە دەربڕی.

پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا.

سەرۆکوەزیران جەختی لەوەکردەوە، هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ هۆڵەندا بەگرنگ دەزانێت و هاوکات چاوەڕێی هاوکاری بەردەوام دەکەین.

باکگراوند: دیلان یەشیلگۆز، سیاسەتمەدارێکی کوردی باکووری کوردستانە و لە ئەنقەرە لە دایکبووە، وەک وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ