دابەشکردنی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان؛ وێستگەیەکی دیکەی ناکۆکی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دابەشکردنی پەرلەمانتاران بەسەر لیژنە هەمیشەییەکان کۆدەبێتەوە، داواکارییەکی شیعەکانیش بۆ ئەوەی لە هەموو لیژنەکاندا ئەوان زۆرینەی ئەندامانیان هەبێت، گرفتی بۆ دانیشتنەکە دروستکرد، چونکە کورد و سوننەکان ڕەتی دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەکەی بریتییە لە سوێندخواردنی هەندێک ئەندام پەرلەمانی نوێ و دابەشکردنی لیژنە پەرلەمانییەکان.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داواکراوە ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان، لە 25 لیژنەوە بکرێتە 19 لیژنە، لایەنە شیعەکانیش کە 185 پەرلەمانتاریان هەیە و زۆرینەی پەرلەمانن، دەیانەوێت لەناو هەموو لیژنەکانیش زۆرینە بن و بەتێکڕا داوای 11 ئەندام لە هەموو لیژنەکان دەکەن، ئەوەش ناکرێت چونکە دەتوانن بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ کورد و سوننە هەموو بڕیار و پڕۆژەیاسایەک تێپەڕێنن.
دووبەردانی، دەڵێت: "داواکراوە 190 پەرلەمانتار بەسەر لیژنەکانی "ئەلف" و 130 پەرلەمانتارەکەی دیکەش بەسەر لیژنەکانی "با"دا دابەش بکرێن."
٠ کورد و سوننە بەم داواکارییەی شیعەکان ڕازی نین و ئێستا سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان لەسەر ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەدان، ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەمڕۆش بکرێت سەرەتا تەنیا ئەندامانی لیژنەی یاسایی هەڵدەبژێردرێن.
زانیاریی زیاتر: دابەشکردنی پەرلەمانتاران بۆسەر لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق، بۆ سەر دوو لیژنە دەبێت و لیژنەی 'ئەلف و با'، لیژنەکانی ئەلف ئەمانەی خوارەوەن:
یهكهم: لیژنهی یاسایی.
دووهم: لیژنهی دارایی.
سێیهم: لیژنهی ئاسایش و بهرگری.
چوارهم: لیژنهی دهستپاكی.
پێنجهم: لیژنهی نهوت و گاز و سامانه سروشتیهكان.
شهشهم: لیژنهی پهیوهندیهكانی دهرهوه.
حهوتهم: لیژنهی خزمهتگوزاری و ئاوهدانكردنهوه.
ههشتهم: لیژنهی كارهباو وزه.
لیژنەکانی (با) ئەمانەی خوارەوەن:
نۆیهم: لیژنهی ئابووری و پیشهسازی و بازرگانی.
دهیهم: لیژنهی وهبهرهێنان و گهشهپێدان.
یازدهيهم: لیژنهی پلاندانانی ستراتیژی و خزمهتی ئتیحادی.
دوازدهيهم: لیژنهی تهندروستی و ژینگه.
سێزدهيهم: لیژنهی ههرێم و ئهو پارێزگایانهی له ههرێمێكدا ڕێكنهخراون.
چواردهيهم: لیژنهی گواستنهوهو پهیوهندییهكان.
پازدهيهم: لیژنهی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندن و گهشت و گوزارو شوێنهوار.
شازدهيهم: لیژنهی پهرورده.
حهفدهيهم: لیژنهی خوێندنی باڵا.
ههژدهيهم: لیژنهی كشتوكان.
بۆچی گرنگە: یەکلاکردنەوەی دۆسیەی لیژنەکان بە یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکان دادەنرێت بۆ دەستپێکردنی کارەکانی پەرلەمان، چونکە لیژنەکان گرنگییەکی یەکجار زۆریان لە پڕۆسەی یاسادانان و چاودێریکردنی دامەزراوەکانی حکومەت هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەک خەرج کرا
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق نووسینگەیەکی تری گومرگ لەگەڵ کوردستان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ساڵانە چوار هەزار تۆن هەنگوینی سێواس ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق نووسینگەیەکی تری گومرگ لەگەڵ کوردستان دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دیلان یەشیلگۆز وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزەرەکەی: دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی دوادەخرێت





