دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا

شەیری بکە لە:
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا

تاوانبار سەعدون سەبری قەیسی

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، حوکمی لەسێدارەدان بەسەر تاوانبار سەعدون سەبری قەیسی، بکوژی محەممەد باقر سەدر جێبەجێ کراوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە شێوەی "هەڵواسین تا مردن" بووە، ئەمەش دوای تەواوبوونی هەموو ڕێکارە یاسایی و دادوەرییەکان.

لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، سەعدون سەبری قەیسی، بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی گەورەی دژی مرۆڤایەتی مەحکوم کرابوو، لەوانە، جێبەجێکردنی کردەی تیرۆرکردنی محەممەد باقر سەدر، تیرۆرکردنی ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی ماڵی حەکیم، لەگەڵ ئەنجامدانی چەندین تاوانی کوشتن دژی هاووڵاتییانی عێراق.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاندبوو، هێزە ئەمنییەکان توانیان بکوژانی محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی، هاوکات ئەنجامدەرانی بکوژانی چەند ئەندامێکی بنەماڵەی حەکیم دەستگیر بکەن.

باکگراوند: سەعدون سەبری جەمیل قەیسی، بەڕێوەبەری هۆبەی پێنجەمی ڕژێمی پێشووی بەعس بووە و  پلەی لیوای هەبووە، لە کاتی لێکۆڵینەوە دانیناوە بەوەی محەممەد باقر سەدری بە چەکی خۆی کوشتووە و دانی بە ئەنجامدانی چەندین کۆمەڵکوژی دیکە ناوە لەوانەش، کوشتنی دوو گەنجی بنەماڵەی حەکیم و یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە عێراق.

محەممەد باقر سەدر، خەزووری موقتەدا سەدر بوو، بە دیارترین دامەزرێنەرانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی دادەنرێت، لە ساڵی 1980 لە سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێن کوژراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ