عێراق نووسینگەیەکی تری گومرگ لەگەڵ کوردستان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق نووسینگەیەکی تری گومرگ لەگەڵ کوردستان دەکاتەوە

دیمەنی خاڵێکی گومرگی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق

ئاڤا نیوز

دەستەی گشتی گومرگی عێراق بڕیاریدا نووسینگەی گومرگ لە بازگەی باوە مەحموود لەنێوان ئیدارەی گەرمیان و دیالە بکاتەوە، ئەویش بە ئامانجی وەرگرتنی جیاوازی نرخی گومرگی کاڵاکان دوای ئەوەی لە دەروازەکانی کوردستانەوە هاوردەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگی عێراق نوسراوێکی دەرکرد و تێیدا گشتاندنی بە بەبڕیارێکی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کرد، نوسراوەکەش تایبەت بە هێنانەکایەی نووسینگەی گومرگە لە بازگەی باوە مەحموود لە سنووری قەزای خانەقین.

زانیاریی زیاتر: تەیف سامی لە بڕیارەکەیدا دەڵێت، ئامانج لە هێنانەکایەی نووسینگەی گومرگ لە بازگەی باوە مەحموود بۆ ئەوەیە جیاوازی نرخی گومرگی کاڵاکان وەربگیرێت دوای ئەوەی لە دەروازە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاوردەی عێراق دەکرێن.

بەگوێرەی نووسراوەکەش، ئەم نووسینگە تازەیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی باکوور دەبێت (ئەو بازگانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانن).

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ