جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە

دیمەنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز


بۆ دابین کردنی شایستە داراییەکانی ساڵی ڕابردوویان ژمارەیەک جووتیاری هەرێمی کوردستان لە بە‌‌غدان، بڕیارە سبەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆببنەوە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 390 هەزار تۆن گەنمیان لەڕێگەی سایلۆکانەوە ڕادەست کردووە. 


چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک جووتیار وەک نوێنەری هەموو ئەو جووتیارانەی هەرێمی کوردستان کە پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، ماوەی دوو ڕۆژە لە بەغدان و ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوە و بڕیارە سبەی سەردانی وەزیری بازرگانی عێراق بکەن.


لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، لەگەڵ وەزیری بازرگانی قسەمان لەسەر ئەوە کردووە، کە هەر بڕێک وەک شایستە دارایی جووتیارانی عێراق خەرج بکرێت 50٪ ـی بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بە دوو قۆناغ سەرجەم جووتیارانی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانیان وەرگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی جووتیاران لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبینەوە."


زانیاریی زیاتر: جووتیارانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان لەماوەی ساڵی 2025ـدا 390 هەزار تۆن گەنمیان لەڕێگەی سایلۆکانەوە ڕادەست کردووە، وەزارەتی بازرگانی عێراق بە سێ قۆناغ بڕی 96 ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی جووتیاران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە و بەسەر جووتیاران دابەش کراوە، زیاتر لە 190 ملیار دینار ماوە بۆیان خەرج بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ