پزیشکیان: ئێران ئامادەی دانوستانی "بردنەوە بە بردنەوە"ـیە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: تاران پێشوازی لە هەر دانوستانێک دەکات کە لەسەر بنەمای یەکسانی و هاوسەنگی بەرژەوەندییەکان "بردنەوە بە بردنەوە" بێت و ڕێگەی دایالۆگ عاقڵانەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگییەکانی ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆتایهاتنی کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەی نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت، سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیێنێت، کۆبوونەوە و گفتوگۆکان کاتێک بەرهەمدار دەبێت کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هەردوولایەن بێت و ئامادەن بۆ دانوستانی "بردنەوە بە بردنەوە."
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە نوێترین لێدوانی بۆ یەکێک لە کەناڵەکانی وڵاتەکەی وتی: "خولی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان، بە تایبەت بە پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ، دەرفەتێکی زێڕینە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە."
پزیشکیان دەشڵێت: "دانوستان لە کاتێکدا سەرکەوتوو دەبێت کە لایەنە بەشداربووەکان بەبێ زیادەڕەوی پابەندی بەڵێنەکانیان بن و مافە ڕەواکانی ئێران لەبەرچاو بگیرێت و سزا ئابورییەکان لەسەر گەلی ئێران هەڵبگیرێن."
٠ دایالۆگ و دانوستان تەنیا ڕێگەی عەقڵانییە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگی ناوچەیی و جیهانی.
٠ کێشەکان تەنیا لە ڕێگەی عەقڵانییەت و دوورکەوتنەوە لە گوشاری یەکلایەنە چارەسەر دەبن بۆ زامنکردنی مافە دەستووریی و نێودەوڵەتییەکان.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی ڕابردوو، گەڕی یەکەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەتی عومان بەڕێوەچوو، بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند بوو سازش لەسەر بەرنامە مووشەکییەکان ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە
- کولتوور
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک شارێک لەسەر مانگ دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆدانی کۆبانێ بەردەوامە و ژیانی 600 هەزار هاووڵاتی لە مەترسیدایە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژی چوارشەممە پارتی و یەکێتی بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا





