پارێزگاری دهۆک: هاوکاری دەدرێت بە زیانلێكەوتووانی پەنگخواردنەوەی ئاو لە شێخان و ئاكرێ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارێزگاری دهۆک لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی پێدانی هاوکاری بە زیانلێكەوتووانی پەنگخواردنەوەی ئاوی دەکات لە ئاكرێ و شێخان. لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هەر زیانلێكەوتووێک بەپێی قەبارەی ئەو زیانەی بەری كەوتووە، هاوكات ئەو 12 هاووڵاتییەی زیان بەر ئۆتۆمبێلەكانیان كەوتووە، هاوكاری دەكرێن.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی بارانبارینی چڕ لە دوو شەوی ڕابردوودا، پەنگخواردنەوەی ئاو لە گەڕەکەكانی شۆڕش لە ئاكرێ و سەرهەڵدان لە قەزای شێخان دروستبوو. ئاو چووەتە ناو زیاتر لە 20 ماڵ، بەڵام 13 ماڵ زیانی زۆرتریان بەركەوتووە و تەواوی كەلوپەلی نێو ماڵیان زەرەرمەند بوون، بەرگری شارستانی هەردوو شارەکە زیانەکانیان تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بە ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، هەر زیانلێكەوتووێک لە ئاكرێ و شێخان، بەپێی قەبارەی ئەو زیانەی بەری كەوتووە، هاوکاری دەکرێن. ئەو 12 ئۆتۆمبێلەشی كە زیانیان بەركەوتووە، هاوكاریی دەكرێن.
٠ پارێزگاری دهۆک نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی، تا ئێستا عێراق هیچ جۆرە هاوکارییەکی زیانلێکەوتووانی کارەساتە سرووشتییەکانی کوردستانی نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمەش لەكاتێكدا؛ بەپێی دەستوور و یاسای بودجە، پێویستە سەرجەم ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەكاتی كارەساتە سروشتییەكان، لە بودجەی لەناکاو، قەرەبوو بكرێنەوە. جگە لەوەش، بەشێکی قەزای شێخان لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە حکومەتی فیدڕاڵە، بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک شارێک لەسەر مانگ دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پەیڕەوی ناوخۆیی هەموار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆدانی کۆبانێ بەردەوامە و ژیانی 600 هەزار هاووڵاتی لە مەترسیدایە






