فەرمانگەی میدیا و زانیاری: بەغدا بە ئاشکرا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داتا داراییەکانی بودجەی عێراق لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2025 نیشانەی "هەڵەیەکی گەورە"ن بە ئامانجی کەمکردنەوەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان؛ بە جۆرێک خەرجییە سیادییەکان کە پێشتر تەنیا لە چوارچێوەی سێ سێکتەردا کورت دەبوونەوە، لە بودجەی سێ ساڵەی (2023-2025)دا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کراون و گەیشتوونەتە نزیکەی 47.4 ترلیۆن دیناری ساڵانە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوەکراوە، تێهەڵکێشکردنی خەرجییەکانی وەک تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، بودجەی حەشدی شەعبی و قەرزەکان لە چوارچێوەی "خەرجییە سیادییەکان"دا، وەک میکانیزمێک بۆ بڕینی پێشوەختە لە پشکی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت؛ ئەمەش وایکردووە ساڵانە بڕی 8.7 ترلیۆن دینار لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کەم ببێتەوە و بۆ دابینکردنی ئەو تێچووانە تەرخان بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاپۆرتێکی نوێدا پەردەی لەسەر "ستەمێکی دارایی ئاشکرا" لادا کە لە دۆسیەی قەرزە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکاندا بەرامبەر هەرێم دەکرێت؛ بە جۆرێک کە هەرێمی کوردستان ساڵانە پابەند کراوە بە دانەوەی بڕی 1.6 ترلیۆن دینار وەک پشکی خۆی لە قەرزە سیادییەکانی عێراق، بەڵام لە بەرامبەردا تەنیا 62.4 ملیار دینار لەو قەرزانە وەک پشک وەردەگرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەم ناهاوسەنگییە گەورەیە ئەوە دەردەخات کە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر وەرگرتنی هەر یەک دۆلار وەک قەرز، دەبێت بڕی 26 دۆلار بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە بگەڕێنێتەوە کە حکومەتی فیدراڵ لە ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرجی کردوون و هەرێمی کوردستان لێیان سوودمەند نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی چەسپاندنی میکانیزمی "خەرجیی فیعلی" لەبری بنەمای "تەرخانکردنی پەسەندکراو"، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاستەوخۆ بەستووەتەوە بە ئاستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور، کە وەک جۆرێک لە "سزای داراییی بەکۆمەڵ" لێک دەدرێتەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ماددەی 121 / سێیەمی دەستوور، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای "پێداویستی" و "ڕێژەی دانیشتووان" دیاری بکرێت نەک ئاستی خەرجییەکانی بەغدا. ئەم ڕێکارەش وایکردووە پەککەوتنی هەر پڕۆژەیەک لە شارەکانی دیکەی عێراق ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆتۆماتیکیی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی یەکەم "پێشێلکاریی دەستووری" ئەنجام دا
- تەندروستی
- 40 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەک لەبارەی چاوەکان نهێنیی ئەلزەهایمەر ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
خێزانی نوام چۆمسکی پەشیمانن لە پەیوەندییان لەگەڵ ئێپستین
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک کرد
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە چوار هەزار تۆن هەنگوینی سێواس ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی مووچەی مانگی یەک تەواو دەبێت؛ تەیف سامی واژۆ لەسەر ناردنی دەکات
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە هەر ئۆنسەیەک زێڕ 71 دۆلاری چووەتەسەر






