
وێنەی چاوێکی ڕاستەقینە لە کاتی ئەنجامدانی پشکنین، وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
لە نوێترین توێژینەوەدا، زانایانی ئەمریکا پەردە لەسەر نهێنییەکی گەورەی "کابووسی سەدە" لادەدەن و بۆیان دەرکەوتووە چاو تەنیا پەنجەرەیەک نییە بۆ بینین، بەڵکو ئاوێنەیەکی ڕاستگۆیە بۆ نیشاندانی هەموو ئەو وێرانکارییەی ئەلزەهایمەر لە ناو مێشکدا دەیکات.
بۆچی گرنگە: ئەم توێژینەوەیە، کار ئاسانی گەورە بۆ پسپۆڕان دەکات؛ بەئاسانی و بەبێ پشکنینی ئاڵۆز و گرانبەهای مێشک چارەسەر دەدۆزێتەوە، تەنیا پشکنینێکی سادەی چاو بەس دەبێت بۆ ئەوەی مرۆڤ چارەسەر وەربگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: توێژینەوەیەک لە لایەن سەنتەری پزیشکیی (Cedars-Sinai)ـی ئەمریکییەوە ئەنجام دراوە و لە گۆڤاری (Nature Communications) بڵاوکراوەتەوە. دەرکەوتووە جۆرە بەکتریایەک بە ناوی (Chlamydia pneumoniae) کە زیاتر لە کۆئەندامی هەناسەدا هەیە، بە شێوەیەکی چڕ و نائاسایی لە پشتی چاوی تووشبووانی ئەلزەهایمەردا جێگیر دەبێت. ئەمە یەکەمجارە زانایان بەم ڕێژە زۆرە ئەو بەکتریایە لە ناو تۆڕی چاودا (Retina) دەبینن.
لێدوانی فەرمی: مایا کۆڕۆنیۆ هامائوی، پسپۆڕی دەمارناسیم قسەی بۆ گۆڤاری (Nature Communications) کردووە ودەڵێت: "چاو نوێنەرێکی بێدەنگی مێشکە، هەوکردنی درێژخایەنی چاو بەم بەکتریایە، پێشوەختە هەواڵی ئەو کارەساتەمان پێ دەدات کە خەریکە لە ناو خانە دەمارییەکانی مێشکدا ڕوودەدات."
لەلایەکی دیکەوە: تیموتی کرۆتەر، زانای زیندەپزیشکی دەڵێت: "بۆمان دەرکەوتووە بە بەئامانجگرتنی ئەو هەوکردن و بەکتریایانەی لە چاودان، دەتوانین ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئەلزەهایمەر بگرین."
زانیاریی زیاتر: بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە، توێژەران پشکنینی وردیان بۆ شانەکانی چاو و مێشکی 104 کەسی مردوو کردووە. ئەنجامەکان یەکجار سەرنجڕاکێشن؛ دەرکەوتووە لەگەڵ زیادبوونی بڕی ئەم بەکتریایە لە چاودا، ئاستی تێکچوونی توانای ژیری و لەبیرچوونەوە لای نەخۆشەکە قورستر بووە. بەتایبەت ئەو کەسانەی لە ڕووی بۆماوەییەوە هەڵگری جۆرە بۆهێڵ (جین)ێکی وەک "ئەی پی ئۆ ئی"ـن کە مەترسیی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر زیاد دەکات، بڕێکی یەکجار زۆرتر لەو بەکتریایە لە چاوەکانیاندا بەدی کراوە.
٠ تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاژەڵان و خانە دەمارییەکان سەلماندوویانە ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی کوشتنی خانە دەمارییەکان و خێراکردنی کۆبوونەوەی پڕۆتینە زیانبەخشەکان لە مێشکدا.
٠ ئەم دۆزینەوەیە تەنیا زانیاری نییە، بەڵکو هیوایەکی گەورەیە بۆ چارەسەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی یەکەم "پێشێلکاریی دەستووری" ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش





