دادگای هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی تەقەدووم دەرکرد
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش

دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ "شەهەد ئەحمەد خەلیل"، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی تەقەدووم لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پەرلەمانتار "شەهەد ئەحمەد خەلیل" دەرکردووە، کە نوێنەری پارێزگای سەڵاحەددینە لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی هاوپەیمانیی تەقەدوومە (بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی).
زانیاریی زیاتر: فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو پەرلەمانتارە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی یاسایی بووە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە تۆمار کراوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو نووسراوی فەرمی دەوڵەتی تەزویر کردووە و بە شێوەی خۆ بە گەورە زانین نووسراوەکانی هێناوە بۆ دادگا، دواتر دەرکەوتووە نووسراوەکە تەزویرە.
لێدوانی فەرمی: دادگای هەولێر لە هۆکاری دەرکردنی فەرمانەکەدا ڕایگەیاند: پەرلەمانتارەکە نووسراوی فەرمیی دەوڵەتی تەزویر کردووە و بە شێوەی خۆ بە گەورە زانین نووسراوەکانی هێناوە بۆ دادگا، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ئەو بەڵگەنامانە تەزویرن.
ئەمەش بزانە: دوای دەرچوونی ئەم فەرمانە، چاوەڕوان دەکرێت دادگای هەولێر لە ڕێگەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقەوە، داوا لە پەرلەمان بکات پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارە لابدات. بەپێی یاسا، تاوەکو پارێزبەندی لایەن پەرلەمانەوە لانەبرێت، ڕێکارەکانی دەستگیرکردن جێبەجێ ناکرێن، مەگەر لە حاڵەتی "تاوانی کتوپڕ"دا بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
پارتی دەستەی سەرۆکایەتیی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا دەستنیشان کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی یەکەم "پێشێلکاریی دەستووری" ئەنجام دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دۆڵی شاورێ کەلوپەلە سادەکانی سەردەمانی زوو تاوەکو ئێستا بەکاردەهێنرێن






