وەرزشوانێکی کورد لە بەریتانیا مەدالیای زێڕی پاڵەوانیەتیی زۆرانبازی دەباتەوە

شەیری بکە لە:
وەرزشوانێکی کورد لە بەریتانیا مەدالیای زێڕی پاڵەوانیەتیی زۆرانبازی دەباتەوە

مازیار یاری، لە کاتی بردنەوەی پاڵەوانییەتییەکەی بەریتانیا و بردنەوەی مەدالیای زێڕ.

ئاڤا نیوز


مازیار یاری، وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تۆمار کرد و توانی مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتیی زۆرانبازیی بەریتانیا بۆ ساڵی 2026 بەدەستبهێنێت.


چیرۆکی سەرەکی: مازیار، خەڵکی گوندی سانەی سەر بە پارێزگای کرماشانە و ماوەی سێ ساڵە لە شاری مانچستەری بەریتانیا نیشتەجێیە. لە کێشی 92 کیلۆگرامدا بەشداریی کێبڕکێی کردووە و دوای زنجیرەیەک سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک بەسەر ڕکابەرەکانیدا، توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی ئەو وڵاتە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.


لێدوانی فەرمی: مازیار یاری، دوای بەدەستهێنانی نازناوەکە، لێدوانێکی تایبەتدا کە بۆ ئاڤای ناردووە دەڵێت: "سوپاس بۆ خودا توانیومە نوێنەرێکی باش بم بۆ کوردستان و مەدالیایەکە پێشکەشە بەو کوردانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ماوەی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا گیانیان لەدەستداوە."


ئەمەش بزانە:
ئەو پاڵەوانە کوردە، خاوەنی پێشینەیەکی بەهێزە لە هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان و زۆرانبازیی نێو قەفەسدا، کە لەو بوارانەشدا خاوەنی مەدالیای جیهانییە.


باکگراوند: مازیار یاری، پێش کۆچکردنی بۆ بەریتانیا وەرزشوانێکی ناسراو بووە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە سێ کێشی جیاوازدا 79، 86 و 92 کیلۆگرامی مەدالیای جۆراوجۆری بەدەستهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ