ئیلۆن مەسک شارێک لەسەر مانگ دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ئیلۆن مەسک شارێک لەسەر مانگ دروست دەکات

دیمەنی مانگ لە کاتی شەودا، وێنە. رۆیتەرز

ئاڤا نیوز


ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان و خاوەنی کۆمپانیای ''سپەیس ئێکس'' پرۆژەیەکی نوێی ڕاگەیاندووە و ئامانج لێی دروستکردنی شارێکە لەسەر مانگ و ماسک دەڵێت: ئەو پرۆژەیە تەنیا بۆ زانایان نیە بەڵکو دەبێتە شارێکی گەشتیاریی و خەڵک دەتوانێت سەردانی بکات.


لێدوانی فەرمی:
ئیلۆن مەسک، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: ''کۆمپانیای سپەیس ئێکس نایەوێت تەنیا بچێتە سەر مانگ و هەندیک تاقیکردنەوەی زانستی ئەنجام بدات، بەڵکو پرۆژەیەکی جیاوازی ڕاگەیاندووە و هەوڵ دەدات لەسەر مانگ شارێکی گەشەسەندوو و خۆژیێن دروستبکات."


ئەو شارەی کە دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان بە نیازە دروستی بکات، کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاوازی هەیە و مەسک دەڵێت: "هەوڵ نادەین لە زەوییەوە کەرەستەکان ببەینە سەر مانگ بۆ ئەوەی ژیانی تیادا دروستبکەین، بەڵکو پشت بە سەرچاوەکانی سەر مانگ دەبەستین لە ڕێگەی خاکی مانگ و سەهۆڵە ژێر زەوییەکان، ئۆکسجین، ئاو و کەرەستەکانی دیکە.


٠ ئەو شارە تەنیا بۆ زانایان نابێت، بەڵکو دەبێتە شوێنی نیشتەجێبوون و ناوەندی بازرگانی.


٠ چەندین شوێنی گەشتیاریشی تیایدا دروست دەکەین، بۆ ئەو مەبەستە 'سپەیس ئێکس' پشت بە کەشتییە ئاسمانییە زەبەلاحەکەی بە ناوی ''ستارشیپ'' دەبەستێت بۆ ئەوەی هەزاران تۆن کەرەستە و سەدان کەس بۆ سەرمانگ بگوازێتەوە.


٠ پڕۆژەی دروستکردنی ئەو شارە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی قسەی زانایان و شارەزایان، ئەو پرۆژەیە چەندین ئاستەنگی جیاوازی بۆ دروستدەبێت، لەوانە چۆن مرۆڤ لە تیشکە مەترسییەکانی سەر مانگ دەپارێزرێت؟ چۆن ئۆکسجین دابین دەکرێت؟ کێشەکانی هێزی کێشکردن و خۆراکیش بە هەمان شێوە پرسیاری زانایانن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەکەن کە پرۆژەیەکی هاوشێوە پێویستی بە ملیارەها دۆلار دەبێت.


باکگراوند: ئیلۆن مەسک، کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوویدا داهاتەکەی لە ترلیۆنێک دۆلار نزیکبووەوە و ئێستا مەسک خاوەنی 834 ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ