گەمارۆدانی کۆبانێ بەردەوامە و ژیانی 600 هەزار هاووڵاتی لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کۆبانێ. وێنە؛ ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 21 ڕۆژە شاری کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سووریا ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی قوورس بووەتەوە، ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتی و ئاوارە لە مەترسیدایە و شارەکەش لە هەموو جۆرە پێداویستییەکی سەرەتایی ژیان بێبەش کراون.
لێدوانی فەرمی: ڕەدوان بێزار، پەیامنێری ئاڤا لە کۆبانێ دەڵێت: "بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە، تایبەت لەناو ئاوارەکان، نەخۆشی جۆراو جۆر بڵاوبووەتەوە، گومان هەیە نەخۆشی کۆلێراش لەناو خەڵک بڵاوبووبێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی ئاسایشی دیمەشق و ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵبگرن."
زانیاریی زیاتر: بەهۆی گەمارۆکەوە، بارودۆخی ژیان و ڕەوشی کەرتی تەندروستی لە ناو شاری کۆبانێ ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوەتەوە. شارەکە بەهۆی تەواوبوونی دەرمان، شیری منداڵ و ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانەوە دەناڵێنێت، هاوکات لەگەڵ ئەو سەرما توندەدا، شارەکە بێبەشکراوە لە سووتەمەنی بۆ گەرمکردنەوە، هاوکات کارەبا و ئەنتەرنێت بە تەواوەتی لە شارەکە پچڕاون.
ژمارەکان وادەڵێن: شاری کۆبانێ ئێستا تەنیا دانیشتووانی خۆی تێدا نییە، بەڵکو زیاتر لە 200 هەزار ئاوارە لەوێدا هەن و لە 70 ناوەندی جیاوازدا جێگیر کراون. واتە نزیکەی 600 هەزار کەس لە دانیشتووان و ئاوارە، کە بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەوە پەنایان بۆ کۆبانێ هێناوە، لە ژێر ئەم گەمارۆیەدان و ڕووبەڕووی مەترسیی برسییەتی و نەخۆشی جۆراوجۆر بوونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی سەرچاوەکان، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی شاری حەلەب کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە جەخت لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێ کرایەوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ هەنگاوێکی کرداریی نەنراوە، ئەمەش گومانی لای چاودێران دروست کردووە لەسەر نیازمەندی لایەنی بەرامبەر بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژی چوارشەممە پارتی و یەکێتی بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق: بکوژی محەممەد باقر سەدر لە سێدارە درا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە چوار هەزار تۆن هەنگوینی سێواس ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نووسینگەیەکی تری گومرگ لەگەڵ کوردستان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان؛ وێستگەیەکی دیکەی ناکۆکییەکان





