
هێزەکانی ئەمریکا، لە نزیک کێڵگەیەکی نەوت لە سووریا
ئاڤا نیوز
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوو کۆمپانیای سعودی و سێ کۆمپانیای ئەمریکی بەنیازی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی هاوبەشن بۆ گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پێشتر لە ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە بوون.
چیرۆکی سەرەکی: جۆناسان باس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەرجنت ڕایگەیاندووە: "چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی وەبەرهێنانی نەوت و غاز لە نێوان (ئەمریکا، سعودیە و سووریا) واژۆ بکرێت، وتیشی: ئەم هاوپەیمانییە هاوتایە لەگەڵ ئاڕاستە سیاسییە نوێیەکانی ئەمریکا و سووریا بۆ گواستنەوەی وڵات لە قۆناغی داڕمانەوە بۆ بوژاندنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە دێن، شاندێکی تەکنیکی و ئەندازیاری حکومەتی سووریا چوونە کێڵگە نەوتییەکانی (ڕمێلان)ی پارێزگای حەسەکە، ئەمەش دوای جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەفتەی ڕابردوو، وتەبێژی کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمریکا ڕایگەیاند: "کۆمپانیاکەیان یاداشتێکی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی سووریا و کۆمپانیای (یو سی سی) ی قەتەر واژۆکردووە بۆ هەڵسەنگاندنی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستی سووریا".
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی وزەی سوریا پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026بەهۆی ئەم وەبەرهێنانە نوێیانەوە، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە 7 ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ 15 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا بەرزببێتەوە، ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێکی گەورە بۆ ئابووری وڵاتەکە، کە ساڵانێکی زۆرە بەدەست وێرانکاریی جەنگەوە دەناڵێنێت.
باکگراوند: کێڵگەی نەوتی ڕمێلان بەشێکە لە گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت لە سوریا کە لە سەرەتای ساڵانی 2010 ئاستی بەرهەمهێنان تیایدا گەیشتە 164 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا. ئەم کێڵگەیە زیاتر لە هەزار و 300 بیری نەوت و چەندین شوێنی دەرهێنانی غازی سروشتیی تێدایە. لە کاتی شەڕی ناوخۆی سوریادا، کێڵگەکانی ڕمێلان بوونە خاڵێکی ستراتیژی ململانێ و کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ مەترسی لەسەر ژیانی سەدان قوتابی هەیە لەکاتی دەوام
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی نوێ لە دابەشکردنی مووچە سەرهەڵدەدات؛ 50 هەزاری بێگوێچکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ مەترسی لەسەر ژیانی سەدان قوتابی هەیە لەکاتی دەوام
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل ئەندامێکی لەزیندان ئازادکراوی حەماس دەکوژێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێكی ههولێر له مهترسیی كوژران ڕزگار دەکرێن





