ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ: هیوادارم ئێران ئەمجارە عاقڵانەتر و بەرپرسیارانەتر بێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ: هیوادارم ئێران ئەمجارە عاقڵانەتر و بەرپرسیارانەتر بێت

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP ئەرشیف

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە دەڵێت، لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبین.

چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوویەوە و تاوتوێی پرسەکانی پەیوەندیدار بە ئێران و غەززە و ناوچەکەیان کرد.

بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئەکاونتی خۆی لە تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشم لەگەڵ نەتانیاهۆ هەبوو و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە.

٠ هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە، جگە لەوەی جەختم کردووەتەوە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام بن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەکرێت ڕێککەوتنێک بکرێت یان نا، بنیامین نەتانیاهۆ لە دانوستانەکانمان ئاگادار دەکەمەوە. ئەگەریش نەکرا، ئەوا دەبێت ببینین ئەنجامەکە چی دەبێت.

٠ جاری پێشوو ئێران وایان پێ باشتر بوو بڕیار بدەن لەگەڵمان ڕێککەوتن نەکەن، بەڵام چەکوشی نیوەشەویان بەرکەوت ئەوەش بۆ ئەوان باش نەبوو. هیوادارم ئەمجارە عاقڵانەتر و بەرپرسیارانەتر بن.

٠ باسمان لەو پێشکەوتنە گەورانە کرد کە لە غەززە و بە گشتی لە ناوچەکەدا بەدیهاتوون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ