لە سەنتەرەکانی چاندنەوەی گورچیلە لە سلێمانی دەرمانی پێویست نەماوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
سەنتەرە حکومییەکانی چاندن و شوشتنی گورچیلە لە سلێمانی ڕووبەڕووی کەمی دەرمان بوونەتەوە و بەغدا بە هۆکاری سەرەکیی کێشەکە دادەنرێت؛ تەندروستیی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دابینکردنی 80 ئامێری نوێ دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: نەخۆشانی گورچیلە لە شاری سلێمانی تووشی بارگرانییەکی زۆری دارایی بوونەتەوە بەهۆی نەمانی ئەو دەرمانە سەرەکییانەی کە دەبێت بەردەوام بەکاریان بهێنن.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئەم دەرمانانە لە سەنتەرە حکومییەکاندا دەست ناکەون و نەخۆشەکان ناچارن لە دەرمانخانە تایبەتەکان بە پارەیەکی زۆر بیکڕن. هۆکاری ئەم کورتهێنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی عێراق بڕی پێویستی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت و هەوڵەکان بۆ دەستکەوتنی دەرمان تاوەکو ئێستا بێ ئەنجام بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێچووی شوشتنی گورچیلە لە کەرتی تایبەتدا 200 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت، بەڵام لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بێبەرامبەرە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دکتۆر بەسۆز لەتی، پزیشکی پسپۆڕی گورچیلە بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە سەنتەرە حکومییەکان دەرمانی چاندنەوە و شوشتنی گورچیلە نەماوە، نەخۆش ناچارە لە دەرەوە بیکڕێت کە بارگرانییەکی زۆرە. هۆکارەکەش ئەوەیە حکومەتی عێراق ئەم جۆرە دەرمانانە نانێرێت یان بڕەکەی هێندە کەمە بەش ناکات، چەند جارێک داوا کراوە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
لێدوانی فەرمی: سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە ئاڤای وت: هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستیی کوردستانەوە گرفتەکە چارەسەر بکەین، هاوکات سەنتەرەکانی گورچیلە فراوانتر دەکرێن و 80 ئامێری نوێ بۆ شوشتنی گورچیلە دابین دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دەرمانەنەی لە نەخۆشخانەکاندا دەست ناکەون ئەمانەن؛ تاکۆلمەس، مایکۆفیمەلیت، سایکۆپۆرین و چەند دەرمانێکی دیکە کە پێوستن بۆ ئەو کەسانەی سستی گورچیلەیان هەیە یاخود دەیانەوێت گورچیلە بچێنن دەبێت لەرێگەی ئەم جۆرە دەرمانەنەوە بەرگری جەستەی نەخۆشەکە داببەزێنرێت تاوەکو گورچیلە نەناسراوەکە قبول بکات، بەدەوام لەژێ چاودێر پزیشک دا دەرمانەکان بەکاربهێنرێت هاوشێوەی نەخۆشیە درێژ خایەنەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات





