داواكاری گشتی: لە هەندێک نەخۆشخانەی تایبەت چەند نەشتەرگەرییەک دەکرێن ڕێگەپێدراو نین

شەیری بکە لە:
داواكاری گشتی: لە هەندێک نەخۆشخانەی تایبەت چەند نەشتەرگەرییەک دەکرێن ڕێگەپێدراو نین

ساتی بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی

ئاڤا نیوز


سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێمی كوردستان ڕایەدەگەیێنێت، لە بەدواداچوون و پشكنینی داواكاریی گشتی بۆ دەرمانخە، نەخۆشخانە و كۆگاكانی هەڵگرتنی دەرمان، بڕێكی زۆری دەرمانی ماوەبەسەرچوو و بەقاچاخ هێنراون، لە بەشێک لە نەخۆشخانە تایبەتەكانیش چەند نەشتەرگەرییەک ئەنجام دەدرێت كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕێگەپێدراو نین.

 

چیرۆكی سەرەكی: ئەندامی دەستەی مافی گشتی لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەری بەدواداچوونی بازاڕ لە وەزارەتی تەندروستی و تیمەكانی كوالێتی كۆنتڕۆڵ و مەفرەزەكانی پۆلیس، سەردانی ژمارەیەک دەرمانخانە، كۆگاكانی هەڵگرتنی دەرمان و نەخۆشخانەی تایبەتیان لە شاری هەولێر كرد، بەمەبەستی بەدواداچوون و پشكنین بۆ دۆزینەوەی سەرپێچییەكان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە یەكەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی ئاشكرای كرد، "بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە هاوبەشەكانی وەزارەتی تەندروستی و كوالێتی كۆنتڕۆڵ لە ئەنجامی سەردان و پشكنینەكانی تیمە هاوبەشەكە، بڕێكی زۆری دەرمانی ماوە بەسەرچوو و بەقاچاغ هێنراو، دەستیان بەسەردا گیرا. لە چەند هۆڵێكی نەشتەرگەی و ئامێرە پزیشكییەكانی نێو هۆڵەكان، بۆ نەشتەرگەری گونجاو نین، هاوكات لە بەشێک لەو نەخۆشخانانە، چەند نەشتەرگەرییەک ئەنجام دەدرێن كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕێگەپێدراو نین.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:
داواكاریی گشتی بەهەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكان، ڕێكاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو سەرپێچییانە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتیی گشتیی هاووڵاتیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ